داوادەکرێ ئەحمەدی نەژاد وەک سەفیری ئاشتی دیاری بکرێ

0

سەرۆکی پێشووی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران،بۆ رزگارکردنی ئەم وڵاتە لە کێشە و قەیرانی بەڕێوەبەری و مودیرییەتی،داوای لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کردووە کە سەرۆکۆماری پێشووی ئێران وەک سەفیری ئاشتی بۆ وڵاتانی دەرەوە دیاری بکرێ.ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خەڵکی ئێران و ئێلیتە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە  پێێان وایە کە ئەحمەدی نەژاد بە هۆی سەرپێچی و گەندەڵیەوە دەبێ دادگایی بکرێ.

فەرەیدون عەباسی لە وتووێژ لە گەڵ باشگای هەواڵنێرانی جەوان دەڵێ:دەوڵەتی روحانی دەتوانێ لە ئەحمەدی نەژاد وەکوو سەفیری هاوکاری ئێران لە گەڵ ولاتانی دەرەوە کەڵک وەربگرێ.

عەباسی لە درێژەدا دەڵێ:دەوڵەت دەتوانێ دامەزراوەیەک بخاتە خزمەت ئەحمەدی نەژاد بۆ راپەراندنی ئەم ئەرکە .لە وڵامی ئەو پرسیارە کە رات چییە کە ئەحمەدی نەژاد  لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکۆماریی ئەم وڵاتە کاندید بکات عەباسی دەڵێ:ئەگەر ئەحمەدی نەژاد ئەم پرسیارەم لیبکات پێی دەڵێم تەنها خۆت بۆ ئەندامەتی لە کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزام ئامادە بکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com