جۆن کێری:سوپای پاسداران خوازیاری دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیە

0

جۆن کێری ،وەزیری کاروباری دەرەوی ئەمریکا ،دوێنێ لە نیۆیۆرک لە دانیشتنێک لە ژێر ناوی”ئێران،کاتی حەقیقەت” کە لە نوووسینگەی هەواڵدەریی رۆیتێرز بەڕێوەچوو،سەبارەت بە ئەگەری درێژەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی لە لایەن ئێران و هەڵویستی وڵاتەکەی وڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

کێری لەم دانیشتنەدا ا رایگەیاند:بە بوونی چاودێری تەواو بە سەر ێکەوتنەکە،ئیسرائیل و سەرجەم وڵاتانی کەنداو دڵنیا دەکەینەوە کە بەم رێکەوتنە لە دۆخێکی ئەمنتردا دەبین.کێری لە درێژەدا دەڵێ:ئێستاش بژاردەی سەربازیمان بە دەستەوەیە،سەرۆک ئۆباما پێی وتووم کە ئامادەی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازییە.

کێری جەختیشی کردەوە:نابێ لە گەڵ ئەم رێکەوتنە بە شێوەی سیاسیانە مامەڵە بکەن،ئەگەر کۆنگرێس رێکەوتنەکە رەد بکاتەوە،دەبێ خەڵک بە تەواوی هەڵیبسەنگێنن کە چی روودەدات. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی  ئەمریکا ئیدەعای ئەوە کردووە کە سوپای پاسدارانی ئێران ئیستاش خوازیاری دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com