نوچه‌نێت: تایبه‌ت
مسته‌فا جومعه ئسه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، بارزانی رۆڵێكی باش ده‌گێڕێت له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی ئه‌و به‌شه، له باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان، (په‌كه‌كه)ه‌یشه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان له كوردستانی رۆژئاوا هه‌ڵه ده‌كات و بۆته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له یه‌كتری، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “په‌كه‌كه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یه‌ده كار ده‌كان”.
سه‌رۆكی پارتی ئازادی رۆڵی مه‌سعود بارزانی به پۆزه‌تیڤ باس كرد، له پاڵپشتییه‌كانی كوردانی رۆژئاوا، وتی: “سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی باشوور، ته‌داخوڵی موباشیر ناكه‌ن، ته‌نها په‌یوه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سیاسی و نیشتیمانی كوردی سوریا، ئێمه ده‌بینین مه ئه‌وه باشه و خه‌ته‌ر نییه له‌سه‌ر كوردی سوریا”، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و پارتی كرێكارانی كوردستان رۆڵی نیگه‌تیڤ ده‌بینن.
موسته‌فا جومعه وتی: “هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه به شاش ده‌بینین، چونكه ئه‌وان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یه‌ده كار ده‌كه‌ن، ته‌نها یارمه‌تی په‌یه‌ده ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بۆته هۆی درووستبوونی دووری له نێوان په‌یه‌ده و هێزه سیاسییه‌كانی تر، په‌كه‌كه ده‌بوایه له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها پشتیوانی په‌یه‌ده بكات، پشتیوانی ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی بكردایه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه له‌و باره‌وه، هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه ده‌بینین”.