نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپەڕی ته‌له‌فزیۆنی ئافاقی سه‌ر به حیزبی ده‌عوه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، نووری مالیكی جێگری سه‌ركۆماری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز رووبه‌ڕوی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا برینداربوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران كراوه.. هێشتا ورده‌كاری برینداربوونه‌كه و باری ته‌ندروستی مالیكی ته‌واو روون نییه.
ئەوەی جێگەی سەرنجە دوای چەند خولەكێك لە دانانی هەواڵەكە، ماڵپەڕەكە هەواڵەكەی سڕییەوە و هیچ روونكردنەوەكەیشی نەداوە و ئێستا ناڕوونییەكی زۆر لە بابەتەكەدا دەبینرێ.