نوچه‌نێت-ئاژانسی ئانادۆڵ
رێكخراوی ئه‌وروپی بۆ ئازادیی عێراق سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشیی له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، داواده‌كات نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو دادگای بكرێ به‌هۆی “ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، ئه‌شكه‌نجه‌دان” كوشتار و گه‌نده‌ڵی”.
سترۆن ستیڤنسن سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی دۆخی سیاسی و مرۆیی له عێڕاق ده‌ڵێ “ده‌بێ چه‌ند خاڵێك بۆ پرۆژه‌ی چاكسازییه‌كه زیادبكرێ، وه‌كوو: دادگاییكردنی نووری مالیكی، ده‌ركردنی ئێران و نه‌هێشتنی هه‌ژموونی له‌سه‌ر عێراق، چه‌ككردنی میلیشیاكان”، ستیڤنسن وتویه‌تی مه‌حاڵه به‌بێ ده‌ركردنی ئێران له عێراقدا شكست به داعش بهێنرێ.
ده‌رباره‌ی نووری مالیكیش رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت چه‌ندین به‌ڵگه هه‌ن كه تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه و كوشتاری ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكی ئه‌شكه‌نجه‌داوه و چه‌ندین دۆسیه‌ی كه‌نده‌ڵی هه‌یه.