سعودیە لە سەر لادانی ئەسەد پێداگری دەکاتەوە

0

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە دیداری لە گەڵ سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیە رایگەیاند کە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە سوریە نەگۆڕاوە.سعودیە بە پێچەوانەی روسیە،پێداگرە لە سەر ئەوەی کە بەشار ئەسەد لە ئایندەی سیاسی ئەم وڵاتە جێگای نابیتەوە.

عادل الجبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە،ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە مۆسکۆ  بۆ گفتوگۆ دەربارەی هاوکیشە سیاسیەکانی ناوچە  و لە گەڵ سێرگێئی لاڤرۆف کۆبووەوە .ناوبراو دوای دیدارەکەی لە پرێس کۆنفڕانسیێکدا رایگەیاند کە ناکۆکی و رای جیاواز هەیە لە نیوان دوو وڵات سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی سوریە.

روسیە کە لە دەگمەن وڵاتانی هاوپەیمانی سوریەیە،هەروا پێداگرە لە سەر پێویستیی وتوویژ و دانوستان لە نیوان لایەنەکانی پێوەندیدار بە کێشەی سوریە و هەروەها لە سەر ئامادەبوونی نوێنەرانی بەشار ئەسەد لەم وتووێژانە جەخت دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیە،لە ماوەی رابردوودا لە ئاستی بەرزی دیپلۆماسیداهەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ بەرەوەپێشبردنی ئەم بۆچوونەوەی خۆی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە  لایەنەکان تا وەک دژ بە داعش بوەستنەوە،چون پێی وایە کە ئەولەوییەتی یەکەم دەبێ لێدانی ئەم گرووپە بێت.

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پرێس کۆنفڕانسەکەی ئەمڕۆدا گوتی:بەشارئەسەد نابێتە چارەسەر ،بەڵکوو بەشێکە لە  کێشەکە.عادل الجبیر هەروەها راشیگەیاندووە کە ئەسەد لە ئایندەی سوریە جێگای نابیتەوە  وهیچ هاوپەیمانیەکیش لە نیوان ریاز و ئەسەد پیک نایەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com