ئەحمەد دەنیز: نەخشەی ناوچەکە دەسکاری دەکرێت پێویستە وەک کورد هەڵوێستی نەتەوەیمان یەکبخەین
بەختیار رەزا چوچانی/ نوچەنێت
سەرکردەیەکی پەکەکە رایدەگەیەنێت، دەرفەتی گەورە بۆ کورد هاتۆتە پێش و دەسکاری خەریتەی ناوچەکە دەکرێت بۆ ئەو مەبەستەش یەک هەڵوێستی نەتەوەیی بەپێویست دەبینێت.
ئەحمەد دەنیز بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، داوای یەکگرتوویی نەتەوەیی دەکات و رایدەگەیەنێت”له‌سه‌ر هه‌موو هێزە كوردییەکان پێویسته، لەمکاتەدا كار بۆ یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین، چونكه ئێمه وه‌كو كورد قۆناغی گرنگ و حه‌ساسمان تێپه‌راندووه و ئێستا ده‌رفه‌تی گه‌وره هاتووه‌ته پێشه‌وه و نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ستكاری ده‌كرێت”.
دەنیز پێی وایە کاتی ئەوەیە پشت لەکێشەکانی رابردوی، نێوان لایەنە کوردییەکان بکەین، چونکە “دەبێت بزانین لەم کاتەدا چی بکەین، ئێمه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان هه‌یه وه‌ك pkk و دەبێت هەموو ئەو دەرفەتانە لەدەست نەدەین، ئێستا لە ناوچەکە دروستدەبن کە ئەویش بە هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو دەبێت”.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن ئەوەش دەڵێت کە”ئێمه گوێ له گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ده‌گرین و داخوازییان چی بێت ئه‌وه‌مان ده‌وێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان چ نەتەوەیی، چ ئیسلامی، چ سۆسیالستەکان، چ کۆمۆنیستیەکان، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یمان یه‌ك بخه‌ین، وه‌ك چۆن ئه‌و قۆناغانه‌ی رابردوومان به‌رێكرد ئێستاش ده‌رفه‌تێكمان له‌پێشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یمان به‌كاری بێنین و لەدەستی نەدەین، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و بەهیواین هەموو لەسەر ئەو ئەساسە لەخۆ ئامادەکردن بین”.
