سەیدسادق لە ڕووی ئیدارییەوە چارەسەر کرا

0

نوچەنێت

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە و گرنگترین پرسی کۆبوونەوەکەش بریتی بوو لە داواکاری بۆ چارەسەر کردنی فەرمانگە حکومییەکانی سەید سادق لە ڕووی ئیدارییەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە لیدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی پازدەهەمینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە27 دەنگ لە کۆی 29 دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە گەڕانەوەی هەشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە هەڵەبجەوە بۆ سەیدسادق”.
سەرۆکی فراکسیۆنەکەی گۆران لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی” بەم بڕیارە بەیەكجاریی سەیدسادق لەڕووی ئیداریی و سنوورەوە خرایە سەر سلێمانی و لەمەولا هاونیشتمانیانی سەیدسادق لەبری چوونیان بۆ هەڵەبجە، دەتوانن هەر لە سەیدسادق كاروبارەكانیان رایی بكەن”.

هاوكات مەهدی مەحموود، سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لێدوانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو داوە و گوتویەتی” ئەو هەشت فەرمانگەیەی كە گەڕێنرانەوە بۆ سەیدسادق، بریتین لە( فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە، فەرمانگەی رۆشنبیری، یاریدەدەرێتی ئاسایش، چاودێریی كۆمەڵایەتی، دادنووس، فەرمانگەی كارەبا، باجی خانووبەرە و فەرمانگەی جێبەجێكردن) بوون”.

لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوو وە بە تایبەت دوای دەرچوونی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکی سەیدسادقی بەدوای خۆیدا هێنا و بە هۆی توند و تیژی خۆپیشاندانەکانەوە و تەقەی پۆلیسی ئەوشارە لە خۆپیشاندەران گەنجێکی ئەو شارە کوژرا و چەندانی تریش بریندار بوون.

داواکاری ئەو کاتی خۆپیشاندەرانی سەید سادق بریتی بوو لە داواکرنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ شارەکەیان و هەروەها یەکێکی تر لە داواکاری خۆپیشاندەران بریتی بوو لە گەڕانەوەی سەید سادق لە ڕووی ئیدارییەوە بۆ سەر پارێزگای سلێمانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com