ئۆباما:مەرگ بۆ ئەمریکا زیاترئێران پەراوێز دەخات

0

باراک ئۆباما سەرۆکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی دووشەممە،١٠ی ئاگۆست، لە وتووێژیک لە گەڵ ماڵپەری بەناوبانگی “مایک”،لە پێوەندی لە گەل ئیران وڵامی کۆمەڵێک پرسیاری خستە روو.

ئۆباما لە بەشێک لەم وتووێژەدا گوتی:زۆر جار رامگەیاندووە کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەنی شارستانیەت و کەلتووری تایبەت بە خۆیەتی،هەر بۆیە ئارەزووی بەختەوەریم کردووە بۆ خەڵکەکەی.لە درێژەدا دەڵێ:ئێران دەبێ بەوەر قۆناغی ئینتقالی و گۆڕانکاری هەنگاو بنێ.گۆڕانکارییەک کە لە ئەنجامدا لەوە تێبگەن کە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا،ئینکاری هۆلۆکاست و هەڕەشە کردن لە ئیسرائیل و دانی چەک  ویارمەتیکردنی حیزبوڵلای لوبنان کە لە لیستەی تیرۆردایە،زیاتر لە هەموو کاتێک ئەم وڵاتە تەریک و پەراوێز دەخات.

سەرۆکۆماری ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێ:بەڵێن بێ لەو کاتەوە کە ئێران دەست لەم کردار و رەفتارەی خۆی هەڵبگرێ،لە بەر ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی لای بیرورای گشتی دەبێتە وڵاتێکی خاوەن نفوز و هێز.

ئۆباما وتیشی:ئومێد دەکەم ئەم گۆڕانکاریە روو بدات،ئەم بابەتە پێویستی بە گۆڕینی سیاسەت و رێبەریی ئەم وڵاتەیە.رەنگە جیلی نوی بتوانی ئەم بابەتە بگەیەنەتە ئەنجام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com