نوچەنێت
وتەبێژی فەڕمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند”مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕۆژەکەی دکتۆر بەرهەم ساڵحی پەسەند کرد”
ئەمڕۆ جارێکی تر مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت کرا بۆ هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی پڕۆژەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی و پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
دوای کۆبوونەوەکە عیماد ئەحمەد وتەبێژی فەڕمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە لەسەر پڕۆژەکەی دکتۆر بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو کە مەکتەبی سیاسی ناوەڕۆکی پرۆژەکەی پەسەند کرد”.”
عیماد ئەحمەد گووتی”ئێمە وەك یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سازانداین و پاڕلەمانی کوردستان بە دەزگایەکی شەرعی دەزانین، یەکێتی بە هەموو شێوەیەك دژی دوو ئیدارەیی وشەڕی ناوخۆیە”