نوچەنێت
دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی و شاندی حزبی شیوعی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد ئەندامی شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری نێردەی تۆڕی میدیایی ڕووداو ەسەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە لەدوای 20-8-2015 سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دەگرێتە ئەستۆ تاوەکو سەرۆکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێ ،مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند”بارزانی بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە”.
مەحموود محەممەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند:” هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە نەگەینە ئەو وادەیە و کێشەکە چارەسەر بکرێ، بەڵام لە ئەگەری شتێکی وا یاساناسەکان پێیانوایە بۆشایی دروستنابێ چونکە هەڵبژاردن نەکراوە”.
مەحموود محەممەد گوتی:” بەپێی یاسا دیاریکراوە کە کەی بۆشایی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروستدەبێ، بەو پێیە سەرۆکی هەرێم بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێ تا ئەو کاتەی ئەو پرسە چارەسەر دەکرێ، کەواتە سەرۆکی پەرلەمان نابێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.