ناوەندی هەواڵی” النشرە”ی لوبنانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زاری میخائیل بۆگدانۆف نێردراوی تایبەتیی سەرۆکۆماری روسیە بۆ کاوروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیەتی : ژمارەیەک هەیئەتی نوێنەرایەتی ئۆپۆزیسیۆنی سوریە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە مۆسکۆ کۆ دەبنەوە.
بە وتەی بۆگدانۆف کە جێگری وەزیری دەرەوەی روسیەشە،هەر یەکە لەم هەیئەتانە بۆ بەیانی راوبۆچوون و خستنە بەرباسی هەوڵوێستی سیاسی ئە وگروپانەی کە نوێنەرایەتی دەکەن دەچنە پایتەختی روسیە.پێشبینی دەکرێ خالید خوجە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی هێزەبەرهەڵستکارەکان و قەدری جەمیل سەرۆکی بەرەی گٶڕان و ئازادیبەخشی سوریە لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بن.