سی نوێنەری پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن روحانی،خوازیارن حەسەن روحانی بۆ سەلماندنی قسە کانی خۆی و تیمی دانوستانکاری دۆسیەی ئەتۆمی سەبارەت بە قەدەغەنەکرانی تاقیکردنەوەی مووشەکی لە رێکەوتنەکەدا ،پشتیوانی لە ئەنجامدانی”مانۆڕی مووشەکی “ئەم وڵاتە بکات.
ئەم نوێنەرانە کە زۆربەیان سەر بە بەرەی پایەدارین،رۆژی دووشەممە لە نامەکەدا حەسەن روحانیان راسپاردووە کە بەدواداچوون بۆ مانۆڕی مووشەکی بکات تا وەک گومان لە سەر ئەم بابەتە گرینگە کە پێوەندی بە بەرگریی وڵاتەوە نەمێنی.
روحانی و تیمی دانوستانکاری،ئەئکیدیان لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە رێکەوتنیان لە گەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان نابێتە بەربەست لە سەر رێگای چالکای و بەرگری مووشەکیی ئەم وڵاتە.
عەلی موتەهەری،نوێنەری گورگان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمان سەرقاڵی واژۆکردنی نامەیەکن کە تیایدا داوا لە حەسەن فیروزئابادی سەرۆکی ستادی ئەرتەش کراوە تا تاقی کردنەوە مووشەکیەکانی ئەم وڵاتە سەرلە نوێ دەست پێبکاتەوە.