نوچه‌نێت-واشنتن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه به مانشێتی “شه‌ڕێكی دیكه له‌سه‌ر نه‌وت ده‌ریده‌خات كه بۆچی سه‌خته عێراق له لێكترازان بپارێزرێ”.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی و بێگه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبوونی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قووڵترده‌كاته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌كێ له ده‌ستكه‌وتكانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌راوبن ده‌كات، ئه‌ویش رێككه‌وتنی ئه‌و بوو له‌گه‌ڵ كورد دوای ساڵانێك له ناكۆكی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌باره‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێم، واشنتن پۆست بۆچوونی ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی وه‌رگرتووه، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئارێز عه‌بدوڵڵا كه كورده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت “له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌یرانه، له راستیشدا نه هه‌ولێر و به به‌غدا پابه‌ند نه‌بوونه به رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی نێوانیان”.
هه‌رچی ئیبراهیم به‌حرلعلوم وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عێراقه ئه‌وه وتویه‌تی “گرنگه ئه‌م گرفته له‌گه‌ڵ كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ كوردان هه‌بێت”.
واشنتن پۆست ده‌ڵێت زۆر ستایشی عه‌بادی كرا كاتێك كوردی ئاشتكرده‌وه، چونكه ساڵانێك بوو له‌سایه‌ی نوری مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێر خراپبوو.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كورده‌كان ده‌ڵێن كاتێك نه‌وتی ه‌ممان دایه سۆمۆ، به‌غدا 30-40% ی پاره‌ی بڕیاردراوی بۆ ناردین، كه‌چی كاتێك بڕی نه‌وته‌كه‌شمان زیادكرد بۆ ئاستی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ر پاره‌ی پێویستی پێنه‌داین.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه “په‌یاممان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یه ئێمه رێككه‌وتنمان ده‌وێ، به‌ڵام ناتوانین چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدا بین تا مایه‌پووچ ده‌بین”.
هه‌رچی موه‌فه‌ق روبه‌یعی سیاسه‌توانی شیعه‌یه ئه‌وه وتویه‌تی “ده‌توانم به راستگۆیانه پێتان بڵێم بڕوانامه‌ی مردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئیمزاكراوه، ئه‌و رێكه‌وتنه كۆتایی هاتووه”.
به‌ڵام ئارێز عه‌بدوڵڵا جیاواز له روبه‌یعی بیرده‌كاته‌وه به‌وه‌ی به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه “حكومه‌تی عه‌بادی ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام گه‌لێك گرفتیشی له‌به‌رده‌مدان، یه‌كێك له‌وانه لاوازیی كاریگه‌ریی خودی عه‌بادییه”.
موه‌ففه‌ق روبه‌یعی وای نابینێ كورد شوێنێكی له عێراقی ئایینده‌دا مابێت. ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وان رێگه‌ی خۆیان گرتۆته‌به‌ر و له هه‌مان كاتدا چه‌ند بتوانن له به‌غدادیشی ده‌خۆن، ئه‌وان زیاتر ئێمه كۆت ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان ئیفلیج بووه” ئه‌و وتوشیه‌تی ئه‌م دۆخی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆییه‌ی هه‌رێم هیچ جێگای دڵخۆشیی نییه بۆ به‌غدا “ئایا ده‌توانیت ژنێك نیمچه‌سكپڕ بكه‌ی؟”