نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌مارۆی هاتووچۆی خستۆته سه‌ر حه‌وت به‌رپریس باڵا به‌هۆی تێوه‌گلانیان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌موو رێگایه‌كی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له‌و به‌رپرسه حكومییانه قه‌ده‌غه‌كردووه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وبه‌رزتریان هه‌یه تا كاتی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی.
عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا به ئاماده‌بوونی وتووه كه ئه‌و ئاماد نییه به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه هه‌ڵبگرێ كه له كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌تدا ئه‌نجامدراون و وتویه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه دیاریكردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سزادانی گه‌نده‌ڵكارانه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌غداوه، له سه‌ره‌وه‌ی لیستی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كاندا نووری مالیكی هه‌یه كه ئه‌مینداری هه‌مان حیزبه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌ندامیه‌تی.
عه‌قید سه‌عدون موسه‌وی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه كه عه‌بادی فه‌رمانی كردووه رێگه بگیرێ له گه‌شتی ئاسمانی و زه‌مینی هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقی كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رزتری هه‌بێ به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاوه‌كوو لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌واد عه‌وادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سۆمه‌ریه نیوزی وتووه كه تا ئێستا هه‌ریه‌ك له ئه‌یاد عه‌للاوی و نوری مالیكی ئاماه نین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و تا ئێستا ئاماده‌نین پابه‌ند بن به فه‌رمانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته.