سپێدە : قسەکانی KNN لە هەموو شتێک دەچوو تەنها پرسیاری روژنامەنوسی نەبێت، سەقەت و نا پیشەیی بوو
نوچەنێت . تایبەت
رۆژی 2015/08/06 نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەدیدارێکی رۆژنامەوانیدا پێشوازی لەکۆمەڵێ دەزگای میدیایی کوردستان کرد لەسەر پرسی ئەمرۆی کوردستان و چەند پرسێکی گرنگ، و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە، رۆژنامەنوسێکی بەشدار لەو دیدارەدا بۆ نوچەنێت، رەخنە لەنێردراوی کەناڵی KNN ی بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت، پرسیارەکانی لەپرسیاری رۆژنامەنوس نەدەچوو، پابەندی رێککەوتنی رۆژنامەنوسان نەبوو.
موسعەب عەبدولعەزیز، نێردراوی کەناڵی ئاسمانی سپێدە، بۆ ئەو دیدارەی سەرۆکی حکومەت، لەوەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت، ئەو دیدارەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەکارێکی گرنگ ناو دەبات، و دەڵێت لەو دیدارەدا “بەهیچ جۆرێک سانسۆر لەسەر پرسیارکردنمان نەبوو، و تیمی سەرۆکی حکومەت پێیان راگەیاندنین بەهیچ جۆرێک تەدەخول لەپرسیاری رۆژنامەنوسان ناکەن و پێیان وتین رۆژنامەنوسان بۆخۆتان رێکبکەون لەسەر تەورەکان و ئێمەش لەنێوان خۆماندا رێککەوتین”.
نێردراوی سپێدە بۆ دیدارە رۆژنامەوانیەکەی سەرۆکی حکومەت، بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات”پێش دیدارەکە، خومان (روژنامەنوسەکان) رێککەوتین کە باسی سێ تەوەر بکەین (لە بەر کەمی کاتی دیدار)، ئەویش تەوەرەکانی (پرسی سەروکایەتی، قەیرانەکانی خزمەتگوزاری، شەری تورکیا و پەکەکە) و تا تەوەرێک کۆتا نەیەت تەوەرێکی تر نەکرێتەوە، هەروەها بۆ رێکخستنی پرسیارکردنیش، یەکەم روژنامەنوسی سەرەتا دانیشت پرسیار دەکات و دواتر روژنامەنوسی تەنشت ئەو، بەو شێوەیە لەسەر ئەو تەوەرانە پرسیار دەکەین”
بەڵام بەگوتەی موسعەب عەبدولعەزیز، نێردراوی کەناڵی KNN ی سەربەبزوتنەوەی گۆڕان، پابەندی رێککەوتنی نێوان رۆژنامەنوسان نەبووە، دەڵێت” کە چوینە ژورەوە پێش دیدارەکە نوێنەری کەی ئئن ئئن، بە سەروکی حکومەتی وت، چۆن پرسیاربکەین؟ و کێ دەستپێبکات (هەر چەندە خۆمان رێککەتبووین) و دواتر نونەری کەی ئێن ئێن هەم تەوەرەکانی تێکەڵکرد و هەم ریزبەندی پرسیارکردنیشی شکاند و خۆی سەرەتا و زیاتر لە هەموو روژنامەنوسەکان قسەکرد و پرسیاریکرد بێ ئەوەی دەرفەت بە هاورێکانی بدات”.
نێردراوی کەناڵی ئاسمانی سپێدە، رەخنەی توند لەنێردراوی کەی ئێن ئێن دەگرێت و پێی وایە”قسەکانی لە هەموو شتێک دەچوو تەنها پرسیاری روژنامەنوسی نەبێت، بۆ هەر پرسیارێک ئەوەندەی میوانی دیدارەکە (سەرۆکی حکومەت) قسەی دەکرد، ئەمەش بە هەموو پێوەرەکان و بەپێی ئیتیکی روژنامەنوسی سەقەتە و نا پیشەییە”.
ئەوەی لەو دیدارەدا جێی سەرەنج بوو نێردراوی کەناڵی KNN داوای کرد قوباد تاڵەبانی لەسەر تەلەفزیۆن بڵێ ئاگاداری پرسی نەوتم، لەکاتێکدا قوباد تاڵەبانی پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو.
بۆ بینی داواکەی کەناڵی KNN و وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەت و وەڵامی قوباد تاڵەبانی کلیک لێرە بکە….
نێردراوی کەناڵی KNN بۆ ئەو دیدارە رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف بوو، نوچەنێت پەیوەندی پێوەکرد، تا رای وەربگرێت لەسەر رەخنەکانی رۆژنامەنوس موسعەب عەبدولعەزیز و هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دیدارە رۆژنامەوانییەکە، بەڵام ئامادە نەبوو لەسەر ئەو پرسە قسە بکات.
نوچەنێت رای چەند رۆژنامەنوسێکی بەشدار لەو دیدارە بڵاو دەکاتەوە.
بۆ بینینی دیدارەکەی سەرۆکی حکومەت کلیک لێرە بکە …..