نوچەنێت
لە هەڵمەتێکی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوکدا لە باشووری کەرکووك پۆلیسی قەزاو ناحییەکان دوو جەکداری داعش دەستگیر دەکەن و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکان ڕایگەیاند””هه‌ردوو گومانلێكراوه‌كه چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعشن”.
لە درێژەی لیدوانەکەیدا عەمید سەرحەد دەڵێت”گومانلێكراوه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك بوون، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ژیرده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش”.
عەمید سەرحەد قادر دەڵێت”هه‌ردوو گومانلێكراوه‌كه چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعشن،و هاوشان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەته سه‌ر شاری كه‌ركووك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. تیرۆریسته‌كان باسی ئه‌و بارودۆخه‌یان كردووه كه به‌سه‌ر ئافره‌تانی ئێزدی ژێرده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هاتووه. له كاتی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا له بنكه‌ی پۆلیس دانیان به زۆر شتی گرنگدا ناوه”.
له دانپێدانانه‌كانیدا “ه.ه.م”ی ته‌مه‌ن21 ساڵدا، كه پێش چوار مانگ هاتووەته كه‌ركووكه، ده‌ڵێت: “له سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه په‌یوه‌ندیم كردووه به داعشه‌وه و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. به‌شداری زۆر كارم كردووه. له‌وانه‌ش شه‌ڕه‌كه‌ی مه‌كته‌ب خالید كه سه‌ره‌تای ساڵ رووی دا. له نزیك پردی كه‌ناڵی ئاودانی ناوچه‌ی مه‌كته‌ب خالید جه‌نگاوم. جگه له‌وه‌ش له پێكدادانه‌كه‌ی كه‌تیبه‌ی ناوچه‌ی دور ئه‌لكه‌حرابای نزیك ناحیه‌ی ریاز شه‌رم كردووه. له‌و شه‌ڕه‌دا داعش لانیكه‌م 500 چه‌كداری له‌ده‌ست دا”.
سه‌باره‌ت به ئافره‌تانی ئێزیدی: كاتێ ئافره‌تانی ئێزیدیان هێنا من له‌وێ بووم، به‌ڵام نه‌مده‌زانی له كوێوه هێنراون. هه‌شت ئافره‌تی ئێزیدی بوون. كه دوانیان له دوو فه‌رمانده‌ی داعش ماره كران. نازانم چیان له شه‌شه‌كه‌ی دیكه كرد. كاتێ له‌گه‌ڵیان بووم له شه‌ڕدا تێگه‌یشتم له‌وه‌ی كه له دوور و نزیكه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئیسلامه‌وه نییه. مرۆڤه‌كان هه‌موو ده‌كوژن، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی منداڵه، ژنه یان پیاوه”.