نوچەنێت
لە درێژەی ئەو جەولە سەردانەی کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری لەسەر داوە،ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە و تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە کۆبوونەوەدان.
وەفدەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له “حاكم قادر، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد”.
لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە وەفدێك پێشوازییان لێکراو وەفدەکەی گۆڕان پێکهاتوون لە”عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، عوسمانی حاجی مه‌حمود”.
یەکێتی و گۆڕان لەسەرەتای سەرهەڵدانی باسکردنی کێشەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەك هەڵوێستیان هەبووە و پێ دەچێت کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش بۆ دووپاتکردنەوەی یەك هەڵوێستییان بێت لەسەر هەموار کردنەوەی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە ناو پەڕلەمان.