حەسەن قەشقاوی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی”شرق”رایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەکەمین جار ژنێک وەک باڵوێز دیاری دەکات .قەشقاوی دەربارەی ئەم سەفیرە و ئەو وڵاتەی کە بەڕێ دەکری هیچ زانیارییەکی نەدرکاند،بەڵام گوتوویەتی کە بە زووترین کات دەیناسێنن.
ئیلاهە کولایی کە چانسی ئەم پۆستەی هەیە و پێشتریش کارمەندی وەزارەت دەرەوەی ئەم وڵاتە بووە،سەبارەت بە بەڵێنەکەی جەوادی زەریف بۆ دانانی ژنێک وەک باڵویزگوتویەتی کە ئەمە” وەعدەیەکی جەسوورانە”بووە.
دەوڵەتی ئێران لە کاتێکدا کە بە نیازە ژنێک وەک باڵوێزی خۆی دیاری بکات کە لە مێژساڵە لە وڵاتانێ دراوسێ بۆ نموونە کوێت،قەتەر وبەحرەین ئەم رۆڵە بە ژنان دراوە و ژنان لە گەلیک لە پۆستە دیپلۆماتیکەکاندا دەوریان بینیوە.