عەلائەدین بروجێردی،سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دوێنێ لە میانەی وتووێژی لە بەرنامەی”من طهران” لە گەڵ کەناڵی ئاسمانی العالم رایگەیاند:ئیستاش متمانەمان بە ئەمریکیەکان نییە،چون ئەمریکا لە هەیمەنەی ولاتێکی ئیستکباری و بە پاڵپشتی کردنی رێژیمی سەهیۆنیستی ئیسرائیل و کوشتاری خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و هەروەها بە پشتیوانی کردن لە وڵاتی سعودی،دژ بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی کە سیاسەتی پشتیوانی کردن لە مەزڵوومانە،وەستاوەتەوە.
بروجێردی گوتویەتی:لەم دۆخ بێ متمانەییەدا ئێمە نیگەرانینن لەوەی کە ئەمریکیەکان یاریمان پێ بگەن.ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بە ئەنجامە هەمەلایەنەکانی وتوێژەکانیئێران و گروپی 1+5 هەڕەشەی ئەوە کرد کە ئەگەر رۆژئاواییەکان پابەندی تەعەهوداتی خۆیان نەبن،ئەوە ئیرانیش بە هیچ شێوەیەک پابەند نابێ.
بروجێردی وێڕای ئەوەی کە جەختی کردەوە کە ئەم رێکەوتنە دوو لایەنەیە گوتویەتی: ئەگەر رۆژئاواییەکان یاریمان لە گەڵ بکەن،ئێران هیچ تەعەهودێکی بە نیسبەت ئەوانەوە نابی و درێژە بە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆمان دەدەین.