نوچەنێت
بە پێێ ئەو زانیارییانەی لە کۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی وەدەست کەوتون ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕازی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵی تر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە بە مەرج.
ماوەی دوو مانگە هەرێمی کوردستان بەدەست کێشەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە قەیرانی سیاسیی دایە،بەڵام پێ دەچێت ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکەی دوێنێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرجەم کارتە سیاسیەکانی گۆڕی بێت.
بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و پارتی کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەدەچێت،یەکێتی نیشتیانی کوردستان ڕازی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵی تر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە بەو مەرجەی پارتی ڕازی ببێت و بەڵێن بدات دوای ئەو دوو ساڵە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕلەمانەوە هەڵبژێردرێتەوە.