مالیكی نامەیەكی توند ئاراستەی عەبادی دەكات

0

 

 

نوچەنێت-حەدەس ئەلیەوم

 

مالیكی نامەیەكی توند ئاراستەی عەبادی دەكات و هەڕەشەی دەركردنی لێدەكات لە حیزبی دەعوە، ئەویش دوای پرۆژە چاكسازییەكانی حەیدەر عەبادی كە تێیدا نوری مالیكی لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

 

مالیكی لە نامەكەیدا بە عەبادی وتوە “كارەكانت ئینفیعالی و دیراسەنەكراو و نادەستوورین و لە دەسەڵاتی تۆدا نین”.

 

مالیكی لە نامەكەیدا هەڕەشەی لە عەبادی كردووە كە لە حیزبی دەعوە دەریدەكات و پشتیوانی ئەو حیزبەی لە پەرلەمان و حكومەتدا لێدەبڕێت، ئەگەر بەردەوام بێ لە بە ئاماتجگرتنی  ئەوانەی لێیەوە نزیكن، بەتایبەت لە حاڵەتی جووڵاندنی هەر دۆسیەیەكی گەندەڵی كە پەیوەندی بە مالیكی و كەسە نزیكەكانیەوە هەبێ.

 

مالیكی وتویەتی بڕیارەكانی عەبادی بە ئامانجكردنی حیزبی دەعوەیە بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی و ناكرێ ئەو حیزبە و ئەمیندارەكەی لێی بێدەنگبن و رێگابدەن بە ئاسانی تێپەڕببێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com