نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك، نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رهه‌م ساڵح ،بۆ دانانی كاندیدێكی به‌هێز كه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ بارزانی بكات، گفتوگۆیان كردووه، به‌ڵام هه‌ردووكیان ره‌تیان كردۆته‌وه، خۆیان كاندید بكه‌ن، سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، كاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان به دوای رێگه‌ی سێهه‌مه‌ون، كه بریتییه له درووستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ راپه‌ڕاندنی كار و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له دوو ساڵی داهاتوودا.
نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رهه‌م ساڵح: خۆمان كاندید ناكه‌ین
به گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری كه له میدیا كوردییه‌كانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، گفتوگۆیان بۆ دیاری كردنی كاندیدێكی به‌هێز كردووه، تا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام هه‌ردووكیان ره‌تیان كردۆته‌وه، كه خۆیان كاندید بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئاشكرای كرد كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “پارتی با بزانێت بۆ یه‌كێتی له دانانی كاندید ئاسانتر نیه، ئێمه كاندیدمان هه‌یه بۆ پۆسته‌كه و هه‌ڵمان گرتووه بۆ كاتێكی پێویست، كه ناكرێت ئێستا ناوی بهێنم، به‌ڵام كاندید كردنه‌كه ره‌ها نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ناچارمان بكات به‌وه‌ی كه كاندیدمان نیه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كاندیدمان هه‌یه و ده‌بێت و له كاتی خۆیشیدا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه ئه‌وان په‌له‌یان نیه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چوه‌نكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، له رۆژی (20ی ئاب) په‌ڕله‌مان له‌و باره‌وه بڕیارێك ده‌دات، له‌به‌رانبه‌ریشدا عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و لێدوانه‌ی به خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی وه‌سف كرد، چونكه وه‌ك شه‌و وتی: “ده‌بێت پارتیش و یه‌كێتیش و هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌له‌یان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه، ده‌بێت كێشه‌كانی خۆمان له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرفتاری تر نه‌بین”.
عه‌لی عه‌ونی وتیشی: “باشترین نه‌رمی نواندن كه پارتیش و حیزبه‌كان له به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان بینوێنن ئه‌وه‌یه، كه ماف به گه‌لی كوردستان بده‌ن خۆیان سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئیتر گه‌ل ئازاد بێت كه بارزانی یان كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی كه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت هه‌ڵیده‌بژێرن، ئه‌وه خه‌ڵكه بڕیار ده‌دات”.
پارتی و یه‌كێتی و شیوعی به جیا داوای درووستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن
درووستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، خه‌ریكه ده‌بێته خواستێكی كاریگه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و جێی خۆی ده‌گرێت، چونكه به بڕوای ئه‌وان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌توانێت هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستاوه بگوازێته‌وه به‌ره‌وه چاره‌سه‌ری، حیزبی و شیوعی و پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر یه‌كه‌یان به جودا پرۆژه‌ی له‌و شێوه‌یان هه‌یه و له رێگه‌ی كاراكته‌ره جیاوازه‌كانییانه‌وه خستوویانه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و داوا و پرۆژه‌یه، بۆ پارتی و یه‌كێتی نه‌بۆته پرۆژه‌یه‌ك كه سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه به ئاشكرا پاڵپشت بكه‌ن.
یه‌كه‌مین جار پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن حیزبی شیوعییه‌وه پێشنیار كرا، كه ئه‌نجومه‌نه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حیزب و لایه‌نه‌كان و نه‌ته‌وه جوداكان پێك بێت و تا كاتی ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌بوكاروان سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه فراكسیۆنی حیزبی شیوعییه، لوتی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكرێت و ده‌ستوریش كۆتایی پێنایه‌ت، پێویسته تا پێش 20/8 چاره‌سه‌رێك پێشكه‌ش بكرێت، بۆیه ئێمه‌یش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان پێشكه‌ش كردووه، كه له پرۆژه‌كه‌دا داوای ئه‌نجومه‌نێكمان كردووه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه له سه‌رۆكی حیزبه‌كان و نوێنه‌ری كلد و ئاشور و توركمانی تێدابێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، ئه‌مانه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستور كۆتایی پێدێت، كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌وڵ بدرێت، ئه‌و ده‌ستوره كۆتایی پێ بێت، دواتریش له ده‌ستور پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی باسی رێگه‌یه‌كی تری كرد، كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ راپرسی جه‌ماوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێرێت یان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وكاته له‌سه‌ر شێوازی راپرسییه‌كه ئه‌و شێوازه جێگیر بكرێت له یاساكه و به‌و شێوه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه”.
له لایه‌كی تره‌وه، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی داوه به لاینه سیاسییه‌كان، بۆ چارسه‌ری پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به گوێره‌ی پرۆژه‌كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به دوو مه‌رج، یه‌كه‌میان پارتی به‌وه رازی ببێت كه ئه‌و دوو ساڵه ناو بنێن قۆناغی ئینتیقالی و دووه‌میش درووستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی مه‌له‌فه‌كانی ئابووری و نه‌وت و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، له رێگه‌ی دكتۆر فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشنیارێك خراوه‌ته‌ڕوو، كه داوای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ده‌كات، ئه‌و پێشنیاره ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌و حیزبه پشتیوانی خۆی بۆ ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرێت، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه.
له باره‌ی پرۆژه‌كه‌یه‌وه، دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ له هه‌موو كات پێویستتره كه یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان پارێزراو بێت و هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌شدار بن له دارشتنی ستراتیژیه‌تی ئه‌مرۆو داهاتووی كوردستان، وتیشی: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر به گرنگی ده‌زانم هه‌ر له ئێستاوه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دروست بكه‌ین و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له په‌رله‌مانی كوردستان به یاسایه‌ك رێك‌بخرێن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌نجومه‌نه پێشنیاركردووه‌كه‌یه‌وه وتی: “ده‌كرێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی كار بكات و پێك بێت له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و دارایی و ناوخۆ. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌و ئه‌نجومه‌نه بێت و به پێی پێویست فره ره‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تێدا ره‌چاو بكرێت. گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بریتی بن له پرسه ستراتیژیه‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و پێشمه‌رگه‌و ئابوری و چاكسازی. دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه رێگه خۆشكه‌رێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم”.