نوچه‌نێت: هه‌ولێر
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، بۆ گه‌یشتن به سازان له شاری هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند: “پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-8-2015 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه”.
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشی: “بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌و گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بینه‌وه”.
وته‌بێژی یه‌كێتی له باره‌ی ئاستی شاندی هه‌ردوولاوه وتی: “له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا و له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێووه‌ده‌چێت”.