نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه شه‌ش فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له‌جۆری ئێف-16 گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیا به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له شه‌ڕی دژه‌داعشدا.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی ئه‌مریكا و توركیا له كۆتایی ته‌مموزدا، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژه داعش ده‌توانن بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی توركی بۆ لێدانی داعش به‌كاربهێنن له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جیاوازه‌وه، له‌كاتێكدا پێشووتر له‌و بنكه‌یه‌وه ته‌نیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش توركیش له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ش فڕۆكه‌ی جۆری ئێف-16 گه‌یشتوونه‌ته بنكه توركییه‌كه، به‌ڵام نه‌یوتووه كه له كۆتاییدا ژماره‌كه ده‌گاته چه‌ند.
ئاژانسی هه‌واڵی دۆغانی توركیش رایگه‌یاندبوو كه 300 سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رك له شه‌ڕی دژه‌داعشدا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كه و ده‌ستبه‌كاربوونه.