نوچه‌نێت-ئاژانسی ده‌نگوباسی رووسی
سیلڤیۆ بێرلیسكۆنی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا له نوێترین لێدوانی رۆژنامه‌وانی خۆیدا هێرشده‌كاته سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ به‌رنامه لیبیایان خست.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بیرلیسكۆنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرام بووه و تێێدا له‌باره‌ی لایه‌نی به‌رپرس له تێكچوونی باری ئاساییشی لیبیا ده‌ڵێت “فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا به‌رپرس بوون، كه به هۆكاری جیاواز ده‌ستێوه‌ردانیانیان كرد و به سوودوه‌رگرتن له‌وه‌ی پێی ده‌وترێ به‌هاری عه‌ره‌بی ویستیان سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاته بگۆڕن، بێئه‌وه‌ی ئاماده‌سازیی بكرێت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لیبیا. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا ده‌بینین لیبیا له دۆخێكی بێسه‌روبه‌ریدا ده‌ژی و رێگاخۆشبووه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی میلیشیاگه‌لی ئیسلامیی”.
بیرلیسكۆنی له‌باره‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی رێبه‌ری پێشووی لیبیاوه ده‌ڵێت “راسته قه‌زافی دیكتاتۆر بوو، هه‌ڵه‌شی هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا تاكه‌كه‌س بوو بتوانێ خه‌ڵكی لیبیا پێكه‌وه بهێڵێته‌وه، هه‌روه‌ك له‌لای ئیتاڵی و ئه‌وروپییه‌كانیش كه‌سێكی خاوه‌ن متمانه‌بوو”.
بیرلیسكۆنی ده‌سه‌ڵات په‌یداكردنی میلیشیا ئیسلامییه‌كان له لیبیا به مه‌ترسیدار ده‌زانێت و ده‌ڵێت ئه‌وانه هه‌م ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی تێكچوونی ئاساییشی سه‌رجه‌م باكووری ئه‌فریقا، هه‌م رێگه‌ش خۆشده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی كۆچكردنی نایاسایی به‌ره‌و ئه‌وروپا.