نوچه‌نێت-هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ۆچاوه‌یه‌كی كوردی، داعش هه‌ستاوه به له‌سێداره‌دانی 53 پزیشك له‌شاره موسڵ.
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیتیمانی كوردستان، دوێنێ شه‌ممه رایگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش ته‌رمی 53 پزیشكی راده‌ستی كه‌سوكاریان كردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌ی داون.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی سورچی، ئه‌و 53 پزیشكه له‌ناو 300 كه‌سدابون كه دوێنێ ناویان هه‌ڵواسرابوو به‌وه‌ی كوژراون و با كه‌سوكاریان بڕۆن و ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، له‌كۆی كوژراوه‌كانیش 18 ئافره‌تی فه‌رمانبه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ن.