گواستنەوەی سەد کەسی حوکم دراو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران

0

بە پێی هەواڵدەریی فارس،قەشقایی جێگری کۆنسولی،پەرلەمان و کاروباری ئێرانیانی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی دەرەوی رایگەیاندووە کە سەد کەسی حوکم دراو لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێن.

قەشقایی گوتوویەتی:بە پێی رێکەوتننامەیەک کە لە نێوان ئێران  وهەرێمی کوردستاندا واژۆ کراوە،تا وەکوو ئێستا لە سی قۆناخی گواستنەوەی مەحکومان،دوو قۆناخی بە ئەنجام گەیشتووە  ولە قۆناخی سێهەمیشدا سەد کەسی دیکە لە کەسانی حوکم دراو رادەستی ئێران دەکرێنەوە.

بە وتەی قەشقایی زۆربەی تاوانی ئەم کەسە حوکم دراوانە،مادەی هۆشبەر،پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوور وهەندێک تاوانی دیکەیە کە لە زیندانەکانی دهۆک،هەولێرو  سلێمانی راگیراون.

قەشقاوی هەروەها راشیگەیاندووە کە سەرجەم ئەو کەسانەی کە گوازرانەتەوە بۆ ئێران ،ئەگەر ئەم سەد کەسەشی لە سەر هەژمار بکرێ دەگاتە ١٣٣ کەس،هەر وەها وتی:١٨ کەس لە مەحکومانی عێراقیش لە ئێرانەوە رادەستی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com