سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی عەبادی دەداتەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد بە مەبەستی چاکسازی سیاسی لە حکوومەتی عێراق و سەرجەم بڕیارەکانیش کاردانەوەی جیا جیای لێ کەوتەوە و لە نوێترین کاردانەوەشدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئەنجامدانی چاکسازییان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پشتگیری هەموو هەنگاوێك دەكات كە بە ئاراستەی چاكسازی و نەهێشتنی كەموكوڕییەكان لە دامودەزگاكانی دەوڵەت دەنرێت”.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

سەبارەت بە داواكاریی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی لە دامودەزگا كارگێڕی و میرییەكان، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پشتگیری هەموو هەنگاوێك دەكات كە بە ئاراستەی چاكسازی و نەهێشتنی كەموكوڕییەكان لە دامودەزگاكانی دەوڵەت دەنرێت.

بۆ ئەوەی پڕۆسەی چاكسازی سەركەوتوو بێت پێویستە ئەم پڕۆسەیە ڕەچاوی ئیستحقاقات و بەشداریی هەرێمی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی نوێنەرایەتیی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عێراقیش بكات و كاریگەریی لەسەریان نەبێت. هەروەها لە چوارچێوەی دەستوور و سیاقی ئیداریشدا ئەنجام بدرێت.

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

9ـی 8ـی 2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com