سەرۆکی لیژنەی یاسایی:هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بووە
نوچەنیت
ئەمڕۆ ئەندامانی فراکسیۆنەکانی (یەکێتی،گۆڕان،یەکگرتوو،کۆمەڵ) لە لیژنەی یاسایی پاڕلەمانی کوردستان بە بێ پارتی ڕاپۆرتی لیژنەی یاساییان تەواو کردوو بە پێی زانیارییەکان ڕاپۆرتەکەیان داوەتە دەستی سەرۆکایەتی پەڕلەمان.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی کوردستان کە لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لیژنه‌ی یاسایی هەر لەسەرتاوە له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه‌ته‌وه، ئەمەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە”.
ڤالا فەرید سەرۆکی لیژنەی یاسایی پاڕلەمانی کوردستانە هەر لەسەرەتای کۆبوونەوەکانی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە نوسینی ڕاپۆرتی لیژنەکە لەسەر پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکانی نەکردووە،ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئەوەی لیژنەکە ڕایگەیاند”ڕاپۆرتەکە دراوەتە دەستی سەرۆکی پاڕلەمان”،ڤاڵا فەرید لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایەگەیاند “هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بوونه و نووسینی راپۆرتی لیژنەکە و به‌رزکردنه‌وەی راپۆرتەکەش نایاساییە”.
هەر لەو لێدوانەدا ڤاڵا فەرید وتی “له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌وه پێشێلی بڕگه‌ی 5ی مادده‌ی 39 کراوه، کۆبوونه‌وه‌که و نووسینی راپۆرته‌که و به‌رزکردنه‌وه‌ی راپۆرتەکەش هه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وبووه، که دەبووا بە واژۆی سه‌رۆکی لیژنه به‌رزبکرێته‌وه”.
ڤالا فەرید دووپاتی کردەوە و وتی ” ئه‌و پرسه چه‌ند ره‌هه‌ندی یاسایی هه‌یه، دوو هەێندە ره‌هه‌ندی سیاسیی هه‌یه’بۆیە چاوه‌ڕێی سازانین و نامانەوێت لیژنه‌ی یاسای ببێته مایه‌ی ته‌نگه‌ژه له‌هه‌رێمی کوردستان”.