نوچەنێت: هەولێر
شوان قەڵادزەیی پەڕلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان، رەخنە لە دەزگاكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەگرێت و دەیشڵێت: “ئەوان دەبێت مایەی چەسپاندنی ئارامی دەروونی بن بۆ هاووڵاتیان، نەك بە پێچەوانەوە”.
پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی، دوای سەردانكردنی چەند كەسێك كە لە دوای هاتنی داعشەوە بۆ عێراق لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرابوون و ماوەی چەند رۆژێكیشە ئازاد كراون، رایگەیاند، ئەوان وەك لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، هەمیشە لە هەوڵدا بوون، بۆ ئازاد كردنی ئەو كەسانە، وتیشی: “ئەم بەڕێزانە ماوەی ساڵێكە لە ئاسایشی هەولێر گیرابوون و هەتا رۆژی ئازادكردنیشیان هیچ لێكۆڵینەوەیەكیان لەگەڵ نەكراوە”.
پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی رەخنە لە دادگاكان و ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەگرێت، چونكە وەك ئەو وتی: “ئایا ڕەوایە ئەو هەموو ماوەیەی، هاووڵاتی دەست بەسەر بكرێت و بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێت و هیچی لەسەر بێت، دادگاكان دەگەری ئاوانابێت و ئاسایشیش پێویستە مایەی چەسپاندنی ئارامی دەروونی هاووڵاتیان بێت نەك بە پێچەوانەوە”.
پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوە رەخنەی توند ئاراستهی ئاسایشی هەولێر دهكات
0
Share.