بەرپرسێکی باڵای ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرلە ئێران،لە لیدوانێکی تازە سەبارەت بە رێژەی بەکارهێننای مادەی هۆشبەر لە نێو قوتابیانی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە کە لە کۆی ١٢ ملیۆن و٥٠٠ هەزار قوتابی ئەم وڵاتە،١%یان لانی کەم یەک جار مادەی هۆشبەریان بە کارهێناوە.
پەرویز ئەفشار سەبارەت بە دۆخی بەکارهێنانی مەوادی موخەدیر لە نێوان قوتابیانی ئێران و پەرەسەندنی ئێعتیاد لەم وڵاتە گوتویەتی:ئێمە لە گەڵ کۆمەڵگای قوتابیان دوو کێشەی سەرەکیمان هەیە،یەکیان بەربڵاوبوونەوەی رادەی بەکارهێنانی مەوادە و ئەوەی دیکەش پلان و بەرنامەکانە بۆ پێسگرتن بەم دیاردەیە.
جێگری ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە کەیسی کەمکردنەوەی داخوازی بۆ بەکارهێنانی ئەم مادانە راشیگەیاندووە :ئێمە ئێستا دەربارەی زیادبوونی رێژەی مەسرەفی مادە هۆشبەرەکان قسە دەکەین نەک زیادبوونی ئێعتیاد،بەو مانایە کە ناکرێ ئەم دوو بابەتە بە یەکسان لەقەڵەم بدەین.
ئەفشارلە درێژەدا دەڵێ:بە پێی ئامارەکان لە سەرجەم حەشیمەتی قوتابیانی ئێران،١٥٠٠ کەسیان لانی کەم بۆ جارێکیش بووبێ مادەی هۆشبەریان بە کار هێناوە.