باراک ئۆباما،سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ “سی ئێن ئێن”باس لە ئەگەرەکانی باشتربوونی پێوەندی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس،ئۆباما لەم وتووێژەدا کە قەرارە ئەمڕۆ بڵاو ببێتەوە گوتویەتی:بوونی پێوەندی باش لە گەڵ ئێران دەتوانێ دەستکەوتێکی لاوکی رێکەوتنی ئەتۆمی بێت کە مەبەستی سەرەکی سنووردارکردنی بەنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتەیە.
ئۆباما هەروەها تەسریحی کردووە کە وەها گۆڕانکارییەک بە شێوەی کتوپڕ نایەتە کایەوە و رەنگە هەر رووش نەدات.هەروەها رایگەیاندووە کە چارەسەریی دۆسیەی ئەتۆمی،ئیمکانی خستنە بەرباسی کۆمەڵێک مەوزووعی دیکەش فەراهەم دەکات،بەلام هاوکات جەختی لە سەر ئەوەش کردۆتەوە کە ئەولەوییەت وهەنگاوی یەکەم دەبێ چارەسەری دۆسیەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە بێ.
ئۆباما لە وتوویژەکەی خۆیدا باسی لەوەش کردووە کە رێکەوتنی ئەم دواییانە بۆ چارەسەرکردنی کەیسی ئەتۆمی،لەهەموو بژاردەیەکی دیکە باشتر و گونجاوترە.