میخائیل گۆرباچۆف لە وتووێژیکدا لە گەڵ ئشپیگڵ ئۆنلاین،وێڕای ئاماژەیەکی ئاشکرا بە پێوەندی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکا وروسیە گوتویەتی:کاتێک وڵاتێک ژمارەیەکی زۆر تەسلیحاتی ناموتەعارفی کەڵەکە کردووە و بودجە سەربازیەکەی لە چاو وڵاتانی دیکەی جیهان زۆرترە،ئایا دەکرێ جیهانێک وێنا بکرێ کە لە چەکی ئەتۆمی داماڵرابێ؟
ئەم پیاوە سیاسیە کۆنەکارەی یەکیەتی سۆڤییەت کە ٨٤ ساڵ تەمەنیەتی،بوونی چەکی ئەتۆمی لە سەردەمی مۆدێرن بە بابەتێکی “نامرۆیی و غەیری قابلی قبوڵ”ناو دەبات.
دوایەمین سەرۆکی یەکیەتیی سۆڤییەتی جاران سەبارەت بە پێوەندی نیوان ئەمریکا وروسیە گوتویەتی:پێوەندیەکانمان دوچاری کێشە ی بنەرەتی بۆتەوە و دەبێ ئەم ناکۆکیە چارەسەر بکرێ.هەروەها دەڵێ:ئیستاکە زۆر کەس رایان وایە کە شەڕێکی ساردی دیکە بەرێوەیە.دانیشتن و گفتوگۆکانی ئەم دوو وڵاتە لە سەر پرسە گرینگەکانی جیهان راگیراوە،یەک لەوان مەوزوعی داماڵینی چەکی ئەتۆمییە.متمانەی نێوان دوو وڵات هەڵوەشاوەتەوە ،ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە ئەو پەڕی پێویستیمان بە زیندوو کردنەوەی ئەم متمانەیە هەیە.