نوچەنێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نوسینگەی حەیدەر عەبادی دەقی بڕیارەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بڵاو کردەوە،بە پێی بڵاکراوەی بڕیارەکانی عەبادی چەندان پلەی باڵای کابینەکەی عەبادی هەڵوەشێنراونەتەوە،ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێ کەوتەوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت”بە پشتبەستن بە مادەی 78 ی دەستووری عێراق،حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕاگەیاندووە.کە دیارترین لەو بڕیارانە بریتییە لە لەکارلادانی جێگرەکانی سەرۆك کۆمار و جێگرەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەمەی خوارەوە سەرجەم بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقە :
1- لابردنی گشت جێگرەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران.
2- کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی هەموو بەرپرسان.
3- دانانەوەی کۆمیسیۆنەکان و دامەزراوەکانی وڵات لەسەر بنەمای لێهاتوویی.
4- کردنەوەی هەموو دۆسیەکانی گەندەڵی لە پێشوو و لە ئێستا.
5- بودجە و دەرماڵەی تایبەتی سەرجەم بەرپرسانی عێراق دەبڕدرێت
6-وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت پوختبکرێنەوە و خەرجیەکانیان کەمبکرێنەوە
بە پێی ڕاگەیاندنەکەی وسینگەی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی داوای کردووە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیان لەسەر بدات و پاڕلەمانی عێراق پەسەندیان بکات.
ڕاستەوخۆ دوای بڕیارەکای سەرۆك وەزیرانی عێراق دەوڵەتی یاسا بە توندی بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی ڕەدد دەکەنەوە و دەڵێن”
” ئەو بڕیارانە دیراسەنەکراون و هەڵەن، دەنگیشیان بۆ نادەین”.