نوسینگەی عەلی قەرداغی ڕەخنە لە نەوشیروان موستەفا دەگرێت و لڤین پرێس بەدرۆ دەخاتەوە

0

نوچەنێت

لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی دکتۆر عەلی قەرەداغی بۆ لێک نزیککرنەوەی لایەنەکان بە مەبەستی گەشتن بە ڕێكکەوتنێكی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی پرسەکە،نوسینگەی ڕاگەیاندنی دکتۆر عەلی قەرەداغی ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە.

لەو ڕونکردنەوەیەدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی دکتۆر عەلی قەرەدەغی ڕەخنە لە نەوشیروان موستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت”ئەوان بەڵێنیان دابوو وەڵام دەدەنەوە بەڵام پاش چاوەڕوانیەكی چەند رۆژە هیچ وەڵامێكیان نەبوو”

هەر لەو ڕونکردنەوەیەدا هاتووە “بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی هەریەك لە كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مامۆستا محەممەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ، هەریەكە لەدكتۆر بەرهەم ساڵح و كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی هەردوو جێگیری مام جەلال و كاك قوباد تاڵەبانی كرد، سەرنج وبیرورای خۆیان لەو بارەیەوە گۆڕیەوە”.

هەر لەو ڕونکردنەوەیەدا هاتووە نوسینگەی دکتۆر عەلی قەرەداغی هەواڵێکی ماڵپەڕی لڤین پرێس بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت “بەهیچ جۆرێك داوای نەكردوە كەسەردانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بكات وەك لەهەواڵێكی ماڵپەڕی لڤین پرێسدا رۆژی رابردوو بڵاوكراوەتەوە”.

….
ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەیە

روونكردنەوەیەك لەنووسینگەی راگەیاندنی دكتۆر عەلی قەرەداغیەوە

پاش گەڕانەوەی دكتۆر عەلی قەرەداخی بۆ هەرێمی كوردستان بەسەرنج و تێبینی لەسەر ئەو بارودۆخە سیاسیەی كەلەم كاتەدا لەكوردستاندا لەئارادابوو، ئەویش لە روانگەی هەستكردن بەبەرپرسیارێتی ئایینی و نیشتیمانی خۆی هەستا بەهەوڵێكی میانگیری لەنێوان پارتە سیاسییەكان، بەمەبەستی گەیاندنیان بەسازان و دۆزینەوەی رێگە چارەیەكی سیاسی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كەئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەیە.

بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی هەریەك لە كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مامۆستا محەممەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ، هەریەكە لەدكتۆر بەرهەم ساڵح و كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی هەردوو جێگیری مام جەلال و كاك قوباد تاڵەبانی كرد، سەرنج وبیرورای خۆیان لەو بارەیەوە گۆڕیەوە ، بەڵام بەهیچ جۆرێك داوای نەكردوە كەسەردانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بكات وەك لەهەواڵێكی ماڵپەڕی لڤین پرێسدا رۆژی رابردوو بڵاوكراوەتەوە.

هەروەها لەرێگەی چیای كوڕی كاك نەوشیروان و عبدالرزاق شەریف ویستیان سەردانی كاك نەوشیروان مستەفا بكەن، هەرچەند ئەوان بەڵێنیان دابوو وەڵام دەدەنەوە بەڵام پاش چاوەڕوانیەكی چەند رۆژە هیچ وەڵامێكیان نەبوو، كەئەوەش جێگەی تێبینی بوو، چونكە لەڕووی عورفی دپلۆماسییەوە دەبوایە وەڵامێكیان هەبوایە بۆ رازی نەبوون بەسەردانەكەیان بەفەرمی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی خۆی بدایە، نەك بەناوی كەسانی نەناسراوەوە لێدوان بدرێت و لەفەیسبوكەوە وەڵامەكان ببیستین، چونكە دەكرا هەر ئەم وەڵامانە راستەوخۆ لەكۆبونەوەیەكدا باس بكرایە، یان بەفەرمی و بەناوی گۆڕانەوە لێدوانیان بۆ راگەیاندنەكان بدایە، چونكە ئەوان لەكاتێكدا ئامادەی كۆبونەوەی پێنج قۆڵی بوون و ئامادە بوون بۆ سازان، هەوڵەكانی دكتۆر عەلی قەرەداخیش بۆ هەمان مەبەستە، بۆچی ئامادەنین وتوێژی لەبارەوە بكەن، یان بۆچی ئامادەن پێشوازی لەكەسێكی بێگانەی دەرەوەی سنوور بكەن ؟ بۆچی ئامادە نین لەگەڵ كوردێكی خەمخۆر و نیشتیمان پەروەری وڵاتەكەی خۆیان كۆببنەوە.

لەكاتێكدا مەبەستی هەوڵەكانی بێڵایەنانە بوون و خزمەت نەبوە بەهیچ كەسێك و تەنیا بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پاراستنی كوردستان بووە لەئاژاوەو دووبەرەكی و شەڕ.

لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك.

نووسینگەی راگەیاندنی
دكتۆر عەلی قەرەداغی لەهەرێمی كوردستان
8-8-2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com