نوچەنێت
ئەمڕۆ یەك شەممە دانیشتنێکی نایاسایی لە ئەنجوەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و بڕیارە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بۆ تاوتێ کردنی داخوازی خۆپیشاندەران و ئەو داوایەی مەرجەعی باڵا بێت کە داوای چاکسازی لە عەبادی دەکات.
حەیدەر عەبادی لە نامەیەکدا داوای لەسەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەی کردووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە بن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی بەمەبەستی تاوتوێ کردنی داوای خۆپیشاندەرانی شارە جیاوازەکانی عێراق.
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەڕێگەی بریکارەکەیەوە لە وتاری هەینی ڕابردوەدا نامەیەکی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد و تێیدا داوای هەرچی زووە ئەنجامدانی چاکسازی کردبوو.
لای خۆیەوە مەشعان جبووری شەوی ڕابردوو پاڕلەمانتاری عێراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی” عهبادی داوایكردووه سبهینێ دانیشتنی نائاسایی ببهسترێت”.
ئەو پەڕلەمانتارە نوسیویەتی زانیاریمان هەیە سبەی عەبادی پێنج وەزیر لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە و پرسیار ئاراستەی سەرجەم وەزیرەکانی تریش دەکات کە کێ دەیەوێت دەست لە کار بکێشێتەوە.
بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە زۆرێك لە شارەکانی خوارووی عێراق و بە تایبەت لە شاری بەغدا خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری بەڕێوە دەچێت و زۆرێك لە کەسایەتی و کوتلە سیاسیەکانی عێراق پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازی خۆپیشاندەران دووپاتکردوەەتەوە.
لە چوار چێوەی پڕۆژەی چاکسازیدا کە حەیدەر عەبادی دەستی پێکردووە ئەم بڕیارانەی دەرکرد :
1- لابردنی گشت جێگرەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران.
2- کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی هەموو بەرپرسان.
3- دانانەوەی کۆمیسیۆنەکان و دامەزراوەکانی وڵات لەسەر بنەمای لێهاتوویی.
4- کردنەوەی هەموو دۆسیەکانی گەندەڵی لە پێشوو و لە ئێستا.