نوچەنێت
کچە گۆرانی بێژی کورد چنار گۆرانیەکی هونەرمەندی گەورەی کورد هونەرمەند مەزهەری خالقی بە شێوازێکی سەردەمیانە و بە مۆسیقایەکی کوالیتی بەرزەوە تازە کردەوە.
چناری هونەرمەند گۆرانی پەپوولەی ئازادی بە شێوازێکی نوێ تازە کردووەتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کردەوە.
ئەم گۆرانییە یەکێکە لە گۆرانییەکانی هونەرمەند مەزهەری خالقی،خاتو چنار لە سوید تازەی کردووەتەوە و وەلید شارستێن کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی بۆ کردووە.
چنار لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە”مەبەست لە نوێ کردنەوەی ئەم کارە وەك نیساندانی ڕێز و وەفایە بۆ هونەرمەند مەزهەری خالقی”.
هونەرمەند هێمن حوسێن کاری میوزیکی بۆ ئەم بەرهەمە ئەنجامداوە.
ئەمەش گۆرانییەکەیە :