بە پێی ئاژانسەکانی هەوال،دەوڵەتی ئێران مۆڵەتی کارکردنی لە ناوخۆی ئێران داوە بە رژنامەی بەناوبانگی”جوییش دەیلی فۆروارد” کە لە لایەن جوولەکەکانی ئەمریکاوە دەردەچێ.
وەزارەت فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ،لە رۆژانی رابردووە لیستەیەکی مۆڵەتی کاری بۆ راگەیەنە بیانیەکان بڵاوکردەوە کە خوازیاری ئامادەکردنی راپۆرت و ناردنی رێپۆرتێر بۆ ئەم وڵاتە بوونە.ئەم لیستەیە کە بە ئیمزای حسێن نوش ئاباسی جێگری وەزیری فەرهەنگ وئیرشادی گەیشتووە،وادەردەکەوێ کە رۆژنامەی جوییش دەیلی فۆروارد زیاتر لە هەر راگەیەنێکی بیانی لە ماوەی رابردوودا مۆڵەتی کاری پێدراوە.
لە ساڵانی رابردوودا،ژمارەیەکی زۆر راگەیەنی بەناوبانگی ئەمریکی،چ لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد و چ دواتر،سەبارەت بە ژیان وگوزەرانی جوولەکەکانی ئەم وڵاتە و بارودۆخی ئازادی کەلیمیەکانی ئەم وڵاتە کۆمەڵێک راپۆرتیان ئامادە کردووە.هەندێک لەم رێپۆرتێرانە بە ئەسل جوولەکە بوونە،بەڵام وەک رێپۆرتێری بڵاوکراوە و ماس میدیاکانی ئەمریکا چوونەتە ئەم وڵاتەوە.
نیۆیۆرک تایمز،لە وتارێکی خۆیدا،دانی ویزای کار بە رۆژنامەی جوولەکەکانی ئەمریکی بە بابەتێکی”کەم وێنە”ناوبردووە.