لە کاتێکدا کە شەپۆلی نارەزایی و خۆپیشاندان دژ بە بڕینی کارەبا لە عێراق بەردەوامە،ئایەتووڵا سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەی ئەم وڵاتە خوایاری بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەت لە دژ گەندەڵی بووە.
بە وتەی یەکێک لە نوێنەرانی سیستانی،ناوبراو داوای لە حەیدەر عەبادی کردووە کە بە “مستی ئاسنی” دژ بە گەندەڵی بوەستێتەوە.
زۆرێک لە خەلکی ئەم وڵاتە گەندەلی دەوڵەتی بە هۆکاری نەبوونی وەبەرهێنان لە تەئسیساتی ژێرخانی ئەم وڵاتە دەزانن.هەر بەم هۆیەشەوە لە رۆژانی رابردوو،شەپۆلیکی نارەزایی وخۆپیشاندانی خەڵک بەشێک لە شارە گەورەکانی ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە بە تایبەتی لە بەغدا و بەسرە.
دەوڵەتی عێراق رایگەیاندووە کە لە رۆژانی هاویندا رێژەی بەکارهێنانی کارەبا دەگاتە ئەو پەری خۆی،هەر بۆیە تەنها دەتوانێ نیوەی کارەبای ئەم وڵاتە دابین بکات.