نوچه‌نێت-ئه‌لریاز
موفتی سوننه‌كانی عێراق ده‌ڵێت میلیشیاكانی حه‌شجی شه‌عبی جگه له كوشتاری سوننه‌كان، خه‌ریكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ن كه شیعه و سوننه‌یان لێده‌ژین.
رافع ریفاعی موفتی سوننه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌لریاز) ی سعودی ده‌ڵێت میلیشیا شیعه‌كان به فه‌رمانی خامنه‌ئی رێبه‌ری ئێران و به فه‌رمانده‌ییی قاسم سولێمانی خه‌ریكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانی پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین گوندی سوننه‌نشینیان له ده‌وروبه‌ری ئامۆلی سوتاندووه.
موفتی سوننه‌كانی عێراق ده‌ڵێت كه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌وان، میلیشیا شیعه‌كان هه‌ستاون ب سوتاندنی ته‌واوه‌تی 64 گوندی سوننه دوای تاڵانكردن و وێرانكردنیان و دانیشتوانه‌كانیشان ده‌ركردوون.
ده‌رباره‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه زۆرترین ده‌ستیان له‌و كاولكارییانه هه‌بووه، موفتی سوننه‌كان ئاماژه‌ی كردووه به عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی به‌در و كه‌تیبه‌كانی خۆراسان.