سامانتا پاور،باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان،رۆژی هەینی رابردووە رایگەیاند:واشنتۆن خەریکی تاوتوێ کردنی ئەو راپۆرتانەیە کە لە پێوەندی لە گەڵ سەفەری قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس بۆ روسیە بڵاو بوونەتەوە.سامانتا وتیشی: ئەم سەردانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران لە بەرچاو نەگیراوە.
بە پێی راپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس،سامانتا رایگەیاندووە:گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەو ەیەکگرتووەکان هەموو وڵاتانی جیهان مولزەم دەکات کە رێگە بە سەفەری قاسم سلێمانی بۆ وڵاتەکانتان بگرن و تەنها دەبێ بە مۆڵەتی کومیتەی چاودێری کردنی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەم کارە ئەنجام بدرێ.
باڵویزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا دەڵێ:تا ئەو جێگەیەی ئێمە ئاگادارین کومیتەی چاودێری کردنی گەمارۆکان،وەها مۆڵەت و مەعافییەتیکی دەرنەکردووە،ئەگەر یش دەرکرابێ ئێمە لیی ئاگادار نین.