نوچه‌نێت-بیزنس ئینسایده‌ر
له‌دوای 2003 ه‌وه عێراق هه‌رگیز وه‌ك ئێستا له قه‌یرانی داراییدا نه‌بووه، هۆكاره‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌ش بریتین له: دابه‌زینی چاوه‌ڕواننه‌كراوی نرخی نه‌وت، داگیركردنی سێیه‌كی ناوچه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن داعش (به بیره نه‌وت و پاڵاوتگه و بانه‌كانی ناویانه‌وه)، فراوانبوونی بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی له عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له كاركردن له عێراقدا.
له‌و بودجه 100 ملیار دۆلارییه‌ی بۆ ساڵی 2015ی عێراق دابینكراوه، بڕی 80%ی بۆ مووچه و خه‌رجییه رۆژانه‌كان ده‌ڕوات و ته‌نیا 20%ی بۆ وه‌به‌رهێنانه، ئه‌وه‌ش بڕێكی ئێجگار كه‌مه و ته‌نیا بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه كۆنه‌كان ته‌رخانكراوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه كه‌مه‌ش ناگاته پرۆژه‌كان، چونكه عێراق به‌شێكی ته‌رخانده‌كات بۆ كڕینی چه‌ك و شه‌ڕی دژه داعش.
رۆژنامه‌ی بیزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێ تاقه په‌نجه‌ره‌ی ئومێد بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیادكردووه و په‌یوه‌ندییه نه‌وتییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ كوردستان باشتره.
بیزنس ئینسایده‌ر ده‌ڵێ له ساڵی 2011 ه‌وه ئابووری عێراقی به‌ره‌و به‌هێزی ده‌چوو به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق، ئه‌م وڵاته‌ی تووش قه‌یران كردووه، به‌جۆرێك له ساڵی رابردوودا به‌جۆرێك داهاتی ناوخۆیی به بڕی 2.9% پاشه‌كشه‌ی كرد و رێژه‌ی بێكاریش به‌رزبووه‌وه بۆ 25%.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له خراپترین شوێنه‌كانی جیهانه بۆ كاروباری بازرگانی.