داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی دژ بە ئەڵمانیا بڵاو کردەوە

0

نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان

 

دوو توندڕەوی ئەڵمانی زمان کە دەلێن پەیوەستن بە گرووپی تیرۆریستی داعش لەسوریا، لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئەڵمانیا دەکەن.

بە پێی رۆژنامەی”ڤاڵت” ئەو دوو پیاوەی کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەون، بە زمانی ئەڵمانی “خوشک و براکان”ی خۆیان هاندەدەن کە پەیوەست بن بە ریزەکانی داعشەوە، یان بە کردنە ئامانجی کافران لە ماڵەکانی خۆیاندا، هێرشی تەکڕەوانە بکەنە سەر خەڵکی ئەڵمان و نەمسا.

یەکێک لەم دوو کەسە ،هێرش دەکاتە سەر ئانگێلا مێرکێل و دەڵێ:تۆڵەی  پشتگیرییەکەی ئەڵمان لە شەڕی دژ بە داعش و رشتنی خوێنی موسوڵمانان لە ئەفغانستان دەکەینەوە.

لە کۆتایی ئەم گرتەڤیدیۆیە،دوو کەسی نه‌ناسراو بە دەستی تیرۆریستەکان ئیعدام دەکرێن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com