ڕێژیر ئیسماعیل : تۆ لە کوێی
ئەمشەو
هەستی تەنیاییم زێدە بووە
حەزئەکەم بالبگرم
تەواوی زەوی بگەرێم
بەلک و بتدۆزمەوە و
لەو قەفەسە ئازاد بم !
ئاواتمە جگە لەتۆ و دایکم
کەسیدی دەرگای ژورەکەم نەکەنەوە
دایکم گەر بێ تۆزێ تۆم لەبیر ئەبا
کە تۆش بێێ
بە تەواوی لەبیرکردنەوە لەتۆ رزگار دەبم !!
تۆ وەرە
روخسارم بکە گۆرستانی ماچەکانت
منییش هێندە بۆنی لاملت ئەکەم
گوڵ ئیرەیی بە بۆنکردنم ببا !
تۆ وەرە
سەر بکە بە سینەمەوە
بەلێن بێ هێندە دەستم بە قژت دا بهێنم
شانەی ژوورەکەم
ئاوات خواستن بە پەنجەکانم بکا !!