سەلیم جەمال : من و ئازادی

0

سەلیم جەمال : من و ئازادی

بۆ ڕۆحی سەرکەشی ” شێرکۆ بێكەس “

منو ئازادی کاتێ بۆ نێو کێڵگەی جیهان سەفەر دەکەین
ئەبڵەق ئەبین و تەنیا دوو چاوی بیماری تۆ شک ئەبەین

میهری تۆ تینوێتی دڵی پڕ جۆش و خرۆشم ئەشکێنێ
ڕۆحی تۆ لە پاڵ ئەم شارە ئەنیشێت و خەم ئەڕەوێنێ

پەیمانە، من و ئازادی تا ماوین بەرگری لە تۆ بکەین
شەو چرای نیگای ئاسمان دابگیرسێ و ڕەهات بکەین

ئازیزەکەم،ئەوەندە بە نامۆیی ئەژیم،تا تۆ بە ڕەهایی بژی !
ئێشكگری تۆ منم،منێک تاکو تا مەرگ بە ئاسودەیی بژی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com