نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رانبه‌ر رازی بوون به درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی، داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام پارتی تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری كه نوچه‌نێت له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ره‌تاوه له دژی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵام داواكاری و مه‌رجی هه‌یه و ئه‌گه‌ر پارتی جێبه‌جێیان بكات، ئه‌وان هیچ لارییه‌كییان له مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نیه.
زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت ده‌ری ده‌خه‌ن، كه شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییه‌كه، به راسته‌وخۆ داوای زیادكردنی جێگرێكیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و داوایشیان كردووه، كه ئه‌و پۆسته‌یش به‌وان بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا پارتی هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه.
له لاییه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، گۆڕان و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی دسه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نین، چونكه وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: “ئه‌وان پێیانوایه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر كه‌س بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت، له‌مه‌دا دوو بۆچوونیان هه‌یه، بۆچوونێكیان پێیانوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بدرێنه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه خۆی له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگر و یاریده‌ده‌ره‌كانیدا ده‌بینێته‌وه، بۆچوونی دووهه‌میش پێیوایه ده‌سه‌ڵاته‌كان ته‌نها له ده‌ست سه‌رۆكی هه‌رێمدا بن، چونكه بۆچوونی دووه‌م كه بۆچوونێكی لاوازه، پێیوایه ئه‌گه‌ر پارتی و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وكات یه‌كێتی و گۆڕان ده‌توانن پێكه‌وه كاندیدێك پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌و پۆسته له چنگی پارتی ده‌ربهێنن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یشی وت: “پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، دوای ئه‌و دوو ساڵه كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه و رێك‌بخرێن، ئه‌وان پێیانخۆش نییه هیچ كه‌سێكی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌بێت، كه شه‌خسی بارزانی هه‌یبووه، ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر پارتیش بێت، به‌لای ئه‌وانه‌وه نابێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌بێت، چونكه بارزانی به‌لای پارتییه‌كانه‌وه، پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و نایانه‌وێت هیچ كه‌سێك جێی ئه‌و بگرێته‌وه”.
نوچه‌نێت، په‌یوه‌ندی به چه‌ند ئه‌ندامێكی شاندی دانووستكاری پێنج حیزبه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامێكی بۆ پرسیاره‌كانی ده‌ست نه‌كه‌وت.