پارتی وەڵامی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە، کێ لەکادرانی گۆڕان دەچنە کۆنگرەی گۆڕان ئێمە زەمانەتیان دەکەین

0

پارتی وەڵامی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە، کێ لەکادرانی گۆڕان دەچنە کۆنگرەی گۆڕان ئێمە زەمانەتیان دەکەین

رزگار رەزا چوچانی/ نوچەنێت

جەعفەر ئیبراهیم ئێمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بەنوچەنێت لەوەڵامی دیمانەکەی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، با کادرانی گۆران بچنە کۆنگرەی خۆیان و ئەوان گرەنتی پاراستنیان دەکەن، و قسەکانی نەوشیروان مستەفاشی بەدووبارەکردنەوەی قسەکانی پێشتری ناوبرد.

دوێنێ لەدیمانەیەکی کەناڵی ئاسمانی سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان، هۆکاری دواخستنی کۆنگرەی حزبەکەی خستە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدەسەڵاتی بەعسی شوبهاند، کە لەسەردەمی شاخ ئەندامانی کۆنفرانسەکانی کۆمەڵە لەشارەکانەوە دەهاتن و بەماسکەوە بەشداریان دەکرد، ئێستاش ناکرێ ئەندامانی کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەولێرو دهۆکەوە بێن و بەماسکەوە بەشداری بکەن، ئەوەش وەک بەیەک شوبهاندی دەسەڵاتی پارتی بە دەسەڵاتی بەعس.

لەوەڵامی قسەکانی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان، جەعفەر ئیمنیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، کێ لە کادرانی گۆڕان لەهەولێرو دهۆکەوە دەچێتە کۆنگرەی گۆڕان ئەوان زەمانەتی دەکەن و دەنگەکانی بزوتنەوەکەو شەکانەوەی ئاڵای بزوتنەوەی گۆڕانی لەهەردوو شارەکە، بەبەڵگە خستەڕوو کە ئەو قسەیە راست نیە، ئیمنکی لە وەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت، قسەکانی نەوشیروان مستەفا بەدووبارەکردنەوەی قسەکانی پێشوو ناودەبات و رایدەگەیەنێت، کە پێشتر ئۆپۆزسیۆنیش هاوڕابوون لەگەڵیان دووبارەبونەوەی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت نابێ ڕێگەی پێبدرێت.

بۆخوێندنەوەی دەقی دیمانەکە کلیک بکە……

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com