یاساناسێك: ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه باری نائاسایی رابگه‌یه‌نرایه
سكرتێری په‌ڕله‌مان: ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته قوربانی بابه‌تێك، كه به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان: بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
راگه‌یاندنی باری نائاسایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه به گوێره‌ی یاسا به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دراوه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ماوه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ئه‌مه‌یش ترسی لای هه‌ندێك لایه‌ن درووست كردووه، كه له كاتی ململانێ سیاسییه‌كاندا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌كاربهێنرێت، چونكه به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ده‌بێته هۆی سڕبوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی، ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن و یاساناسێكیش ده‌ڵێت، ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه، باری نائاسایی ربگه‌یه‌ندرایه.
باری نا ئاسایی چییه؟
راگه‌یاندنی باری نائاسایی وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، له‌و دۆخانه‌دا كه وڵات به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات، وه‌ك درووستتبوونی هه‌ڕه‌شه و به‌رپابوونی شه‌ڕ و درووستبوونی فه‌وزایی سیاسی كه لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌توانن بگه‌نه چاره‌سه‌رییه‌ك و هه‌ڕه‌شه له پێگه سیاسییه‌كه‌ی وڵات بكات و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و درووستبوونی كاره‌ساتی سرووشتی، وه‌ك لافا و بومه‌له‌رزه و تێكچوونی باری سرووشت كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌بێت.
له كاتی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی سڕ ده‌بن و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن حوكمڕانییه‌كی ره‌ها ده‌گرێته ده‌ست و جێی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێشوویش ده‌گرێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی باری نائاسایی به سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه، ئه‌مه‌یش له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2005)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڕگه‌ی (هه‌شته‌م)ی مادده‌ی (ده) دیاری كراوه، تێیدا هاتووه: “جاڕدانی باری نائاسایی به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت”، به‌ڵام جگه له‌وه، هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه، راگه‌یاندن و درێژكردنه‌وه‌كه‌یشی له ده‌ست سه‌رۆكی هه‌رێم دایه.
یاساناسێك: ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه، باری نائاسایی رابگه‌یه‌ندرایه
یاساناسێك رایگه‌یاند، ئێستا كوردستان له دۆخی شه‌ڕدایه، بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بوایه باری نائاسایی رابگه‌یه‌ندرایه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: “ره‌نگه له‌به‌ر چه‌ند ئیعتیباراتێك رانه‌گه‌یه‌نرابێت، ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی، كه تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری نه‌هێناوه”.
ئه‌و یاساناسه وتیشی: “هه‌ركاتێك باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا، به‌كارهێنانی ماف راده‌گیرێت، یه‌كێك له‌و مافانه‌یش كه راده‌گیرێت، بریتییه له مافی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ و یاسادانان له په‌ڕله‌مان، له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌گرێته‌وه”.
ئه‌و یاساناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، كه له كاتی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا، په‌ڕله‌مان سڕ ده‌كرێت، له باره‌ی ماوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی ئه‌و یاساناسه وتی: “له كوردستان یاسایه‌ك نیه كه ئه‌و كاته دیاری بكات، ته‌نها ده‌سه‌ڵاته‌كه به سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه”.
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له كاتی كێشه سیاسییه‌كاندا
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ترسیان هه‌یه، پارتی ده‌ڵێت: “كوردستان له دۆخی شه‌ڕدایه و له‌به‌ر ره‌چاوكردنی هه‌ندێك پرس، باری نائاسایی رانه‌گه‌یندراوه”، سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت: “ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه قوربانی بۆ كێشه‌یه‌ك كه به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، لایه‌نه‌كان با تێبگه‌ن و بێده‌نگی ئه‌و حیزبه له به‌رانبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیستیغلال نه‌كه‌ن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی به ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نه‌كانی له كارتێك ئاگادار كرده‌وه، كه له‌به‌رده‌ستیانه بۆ شكستهێنان به هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی وتی: “كوردستان له‌دۆخی جه‌نگدایه، له‌به‌ر ره‌چاوكردنی هه‌ندێ پرس باری نا ئاسایی راناگه‌یه‌نرێ، ئه‌گه‌رنا له‌هه‌موو چوارده‌روری کوردستان ئاگر ده‌بارێت، ئه‌وه هێرشی فرۆکه‌کانی تورکیاش به‌هۆی په‌که‌که‌وه زیادی کردووه، ئێستا ده‌رفه‌تی هه‌ندێ ئاڵۆزی و نه‌زه‌ریاتی ناوخۆیی نییه، خوازیارین لایه‌نه‌كانی تر له‌وه تێبگه‌ن و چیدی بێده‌نگی پارتی ئیستغلال نه‌كه‌ن، بۆ گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزانی جه‌ماوه‌ری”.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌ڕله‌مانی كوردستان، پێیوایه ناكرێت شه‌ڕی داعش بكرێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ په‌كخستنی كاره یاساییه‌كان، سكرتێری په‌ڕله‌مان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی:”ناكرێت شه‌ڕی داعش و قه‌یرانه ئابوورییه‌كان بكه‌ینه موبه‌ریرێك بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه كاره یاساییه‌كانمان نه‌كه‌ین، ناكرێت ئیعتیبار بۆ په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی خۆمان دانه‌نێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش هه‌یه، پێویسته ئه‌و یه‌كبوونه‌ی كه له به‌رانبه‌ر داعش هه‌مانه، به‌كاریشی بهێنین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان، ئیتر هیچ موبه‌ریرێك نیه كه بۆ ئه‌مه باسی قه‌یران و حاڵه‌تی نائاسایی و ئه‌م شتانه بكرێت، مه‌گه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌موومانی لێنین، هه‌موومان له‌به‌رانبه‌ر داعش به ئیسلامی و عه‌لمانی و چه‌پ و راسته‌وه یه‌ك قسه نین؟”.
فه‌خره‌دین قادر ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی به مه‌ترسی زانی و وتی: “له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا، په‌رله‌مان رێكاری یاسایی خۆی هه‌یه و ئه‌و رێكاره یاساییانه‌ی خۆمان ده‌گرینه‌به‌ر، ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته قوربانی بابه‌تێك كه به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
هێزی پێشمه‌رگه چی ده‌ڵێن؟!
فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی حیزبه سیاسییه‌كانیان كردووه، داوایان لێده‌كه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، هۆشداری ئه‌وه‌یه‌ش ده‌ده‌ن، ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی دۆخی سیاسی ئێستا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه داده‌نێت.
په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كاتێكدایه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه، بۆ نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌و هۆیه‌شه‌وه ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت، كه ئه‌و هێزه‌یش ده‌یه‌وێت له رووداوه سیاسییه‌كاندا، قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، له په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: “ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌س له ماڵ و چاره‌نووسی خۆی دڵنیا نه‌بوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وڵاتی پاراست و گه‌یشتین به ئه‌مرۆ، بۆیه ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م بارودۆخه كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌بێت، كاریگه‌ری به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه ده‌بێت. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك بزانن هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانیشه‌وه به ڕێزه‌وه حیسابی بۆ ده‌كرێت”.