نوچەنێت
دوای تێپەڕ بوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ڕووداوی تەقینەوەکەی مزگەوتی فریاکەوتنی شاری ئەبهای سعودییە کە دەکەوێتە باشووری ئەو وڵاتە ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانی داعش ناو ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە ئەوکارەی ئەنجامداوە.
ڕۆژی هەینی لە شاری ئەبهای سعوودیە و لە نێو مزگەوتی فریاکەوتنی ئەوشارە کەسێکی خۆکوژ لە کردەوەیەکدا خۆی تەقاندەوە خەڵکێکی زۆری کردە قوربانی کە تا ئێستا دەزگا حکومییەکانی ئەو وڵاتە هیچ زانیاریەکیان لەسەر ژمارەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ڕێکخراوی داعش دوا بەدوای ڕووداوەکە بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کردە خۆ کوژییە ڕاگەیاند و ناو ناسنامەی کەسە خۆکوژەکەشی ئاشکرا کرد.
ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ڕێکخراوە ئەو تۆمارە دەنگییە پێش ئەنجامدانی ئەو کردە خۆ کوژییە تۆمار کراوە،تێیدا کەسێك قسە دەکات و خۆی بە(ئەبوو سینان ئەلنەجدی”دەناسێنێت و هەڕەشەی کردەیەکی گەورە لە کاربەدەستدانی سعودییە دەکات.
لای خۆشییانەوە وەزارەتی ناوخۆی سعودییە تا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئاشکرا نەکردووە و بەردەوامی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو ڕووداوە گەورەیە دووپات کردەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوەکە تا ئێستا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامن لە کارەکانیان و تا ئێستاش ناو و ناسنامەی کەسە خۆ کوژەکەیان بۆ روون نەبووەتەوە.